زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار سەردانی پارێزگای رحا دەکات و سەردانەکە ٣ رۆژ دەخەیانێت.
سەرۆکایەتی هودا پار لە پارێزگای رحا سەبارەت بە سەردانەکە راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
لە راگەیەندراوەکە دەست نیشان کرا، "سەرۆکمان بەڕێز زەکەریا یاپیچیۆئۆغڵو لە نێوان بەروارەکانی ٢٢-٢٣-٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ سەردانی شارەکەمان دەکات. سەرۆکەکەمان لە سەردانەکەی پێشوویدا چەند سەردانێکی بۆ ناوەندی شار ئەنجامدا. بەو پێیەی رحا پایتەختی کشتوکاڵە، لەم سەردانەدا سەردانی ئەو گوند و قەزایانەش دەکات کە زۆرترین کشتوکاڵی تێدا دەکرێت."
دەست نیشان کرا، یاپجیئۆغلو لە ٢٢ و ٢٣ مانگ لە شارۆچکەکانی سوێرەگ و جورنێ ڕەش و چیکان دەبێت و لە ٢٤ی مانگ سەردانی ناوەندی شاری رحا و شارۆچکەی گرێسپی دەکات.
یاپجیئۆغلو لە ٢٤ی مانگ کاتژمێر ٠٩:٠٠ لەگەڵ رۆژنامەنووسان کۆدەبێتەوە و کاتژمێر ٢٠:٣٠ بەشداری لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنێکی تایبەت دەکات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە شارۆچکەی هێنێی پارێزگای دیاربەکر منداڵەکان ئامێرەکی نەناسراویان دۆزیەوە و لە ئەنجامی تەقینەوەی ئامێرەکەدا منداڵێک گیانی لە دەست دا و منداڵێکیش بە گرانی بریندار بوو.
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر راگەیاند، "کات کاتی جێبەجێ کردنی چالاکییەکانی سەربازی، سیاسی، ئابووری، بوروکراتیک، دیپلۆماتیک، بازرگانی و ستراتێژییە لە دژی سەهیۆنییەکان."
شێخ عەلی قەرەداغی سەرۆکی یەکێتی جیهانیی زانایانی مسوڵمان پیرۆزبایی شەهادەتی حەسەن ساکلانان شەهیدی قودس کرد.
لە شارۆچکەی سیڤریجەی پارێزگای ئیلازغ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤ رووی دا.